نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزی

دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، بەهۆی گەشبینی بە بووژانەوەی ئابووریی چین، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

نرخی نەوتی برێنت 52 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە 86 دۆلارو 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 55 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، ئەمڕۆ نرخی زێڕ رووی لە دابەزین کرد، هەر ئۆنسەیەک بە رێژەی 0.3٪ دابەزی و بە 1902 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.