نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزینی تۆمارکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دابەزی.

هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 42 سەنت دابەزی و بە 82 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 50 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕ بەرزبووەوە و بە 1818 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.