نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزینی تۆمارکرد

ئەمڕۆ دووشەممە، 14-11-2022 لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا بە رێژەی 1٪ بەرزبووەوە. هۆکارەکەی کرانەوەی زیاتری چین و لادانی بەربەستەکانی هاتووچۆیە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 87 سەنت بەرزبووەوە و بە 96 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 80 سەنت بەرزبووەوە و بە 89 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 1760 دۆلار دابەزی.