نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش دابەزینی بەخۆوە بینی
له ماوه‌ی شەش مانگی رابردودا به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئۆكرانیا، نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی برێنت 50 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و هەر بەرمیلێک به 97 دۆلار‌و 54 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کراوە، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش 27 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێک نه‌وت به 90 دۆلار‌و 77 سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوەکراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نرخی زێڕ له بۆرسه‌ی جیهانی دابەزینی تۆمارکرد و یه‌ک ئۆنسه به 1744 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.