نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش بە جێگیری مایەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لەم هەفتەیەدا، نرخی نەوت زیاتر لە 1 دۆلار بەرزبووەوە.

هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 1 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 1 دۆلار بەرزبووەوە و بە 75 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە نزیکەی 1795 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.