نرخی نەوت بەرزبووەوە و زێڕیش بەجێگیری ماوەتەوە
دوای ئەوەی رووسیا رایگەیاند؛ بەهۆی دانانی ئاستێکی دیاریکراو بۆ نرخی نەوتی ئەو وڵاتە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت کەم دەکاتەوە، نرخی نەوت 2 دۆلار بەرزبووەوە.
هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 2 دۆلار و 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس 1 دۆلار و 93 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1877 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.