نرخی نەوت بەرزبووەوە زێڕ دابەزی

هێرشی سەر دامەزراوە و کارگەکانی پەیوەست بە پیشەسازی ئەتۆمیی ئێران هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەکانی جیهان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 30-01-2023، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 46 سەنت بەرزبووەوە بە 87 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تێکساس 54 سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 22 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەک بە 1925 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.