نرخی نەوت بۆ سەروو 120 دۆلار بەرزبووەوە
ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی خواستی نەوت لەلایەن وڵاتی چین.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 07-06-2022، دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوتی برێنت بە 120 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە 119 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بەڕێژەی 0.05٪ بەرزبووەوە، هەر ئۆنسەیەک بە 1844 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.