نرخی نەوتی برێنت 92 دۆلاری تێپەڕاند

نیگەرانی لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی کە دەبێتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا، بەرزبوونەوەکانی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 20-09-2022 لە كاژمێر 8:50ـی بەیانی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 92 دۆلارو 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 85 دۆلارو 76 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هاوکات، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان بۆ 1676 دۆلار بەرزبوویەوە.