نرخی مۆلیدەی ئەهلی لە سلێمانی دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، نرخی ئەمپێڕێک كاره‌بای مۆلیده‌ لەمانگی رابردوودا له ‌نێوان (14) هه‌زار دینار بۆ (15.500) دینار ده‌بێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى هاتووە، ئەمڕۆ یەکشه‌ممه‌‌ (03-04-2022) لێژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆلیده‌ ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێک كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو (ئادار) له‌ نێوان (14) هه‌زار دینار بۆ (14.500) هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كانیش له‌گه‌ڕه‌كێک بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێک كاره‌بای مۆلیده‌ی جیاواز ده‌بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌باره‌ت به‌كاركردنى مۆلیده‌ش بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیە دەبێت به‌یانیان له‌ کاتژمێر (7)ـی به‌یانى تا کاتژمێر (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، دواى نیوەڕۆش لە کاتژمێر (3) تا 4:30 بەرەبەیانى کاردەکەن و لەو ماوەیەدا هه‌ركاتێک كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاووڵاتیان.