نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە جێگیری ماونەتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 01-01-2023، یەکەم رۆژی ساڵی نوێ نرخی دۆلار و زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بە جێگیری مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 نرخی دۆلار لە هەرێم بە 153 هەزار دینار بەرامبەر هەر 100 دۆلارێکی ئەمریکی مامەڵەی پێوەکراوە.
هاوکات، نرخی لە بازاڕەکان بە جێگیری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1818 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.