نرخی تەنێک گەنم بۆ ساڵی 2021 دیاریکرا

نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، بڕی 50 هەزار بۆ گەنمی ساڵی 2021 بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كردووەتەوە، کە بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر تەنێک گەنم تەرخان كراوە.

وتیشی، "ئەو بڕە پارەیە جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە كە جووتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكانیان بۆ ساڵی 2021 كردووە، دوای جێبەجێكردنی رێكارى ئیداری و تەواوكردنی مامەڵەكان، پرۆسەی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەم نزیكانە بەسەر جووتیاراندا بەڕێوەدەچێت".