نرخی ئەنجامدانی پڕۆسەی عومرە بۆ 800 دۆلار کەمکرایەوە
نرخی ئەنجامدانی عومرە لەنێوان 800-1000 دۆلار دەبێت
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، بۆ ئەوەی باری سەر شانی عومرەکاران سووک بکەن، بەپێی پلانێکی وەزارەت نرخی عومرە کەمدەکەنەوە.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە میدیایێکی خۆجێیی راگەیاندووە، "بە سەرپەرشتیی وەزیری ئەوقاف پلانێکمان دانا کە کەمترین پارە لە عومرەکار وەربگیردرێت. نرخیش بەپێی جۆری ئەو خزمەتگوزارییەیە کە کۆمپانیاکە پێشکەشی دەکات".
وتیشی، "ئێستا لەسەر داواکاریی ئێمە نرخەکە دەستکاریی کرا و دوو جۆرە:
- ئەو کۆمپانیایانەی خواردن دابین دەکەن و گەشتەکەیان بۆ 10 رۆژە نرخیان 900-1000 دۆلارە.
- ئەو کۆمپانیایانەی خواردن دابین ناکەن نرخیان 800-850 دۆلارە.