نرخی ئەمپێری موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی کانوونی دووەم دیاریكرا
لێژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه و بڕیاریدا نرخی كاتژمێرێک ئەمپێری موه‌لیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی کانووندی دووەمی ئەمساڵ به 59 دینار دیاریكرا، به‌وپێیه‌ی نرخی ئەمپێرێک لەنێوان 17 هه‌زار و 750 دینار بۆ 19 هه‌زار و 250 دینار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 01-ـی شوباتی 2023، لێژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێک ئەمپێری موه‌لیدە بە 59 دینار دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان 305 بۆ 330 كاتژمێڕ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێک كاره‌با لەنێوان 17 هەزارو 750 بۆ 19 هەزارو 250 دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێک بۆ گەڕەكێكی دیكه جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره هه‌ژمارده‌كرێت كه بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه و كاتژمێڕی كاركردنیان تۆمارده‌كات.
هەروەها ئەو موەلیدانەى کە بەرنامەى کارکردنیان لە 7:00ى بەیانى بۆ کاتژمێر 1:00ی شەوە، نرخى ئەمپێریان لە نێوان 21 بۆ 23 هەزار دینارە.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان به‌یانیان له كاتژمێر (6:30) بۆ ده‌بێت هه‌روه‌ها له كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر 1:00ی شه‌و له‌كاتی نه‌بوونی كاره‌بای نیشتمانی پێویسته كاره‌با بدرێت به هاووڵاتییان.
لە كۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەک زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.