ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سوودانی بڵاوکرایەوە
شەوی رابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، بودجه‌ی 2023 و پرسی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی و سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌مریكا به‌شێكی گرنگی كۆبونه‌وه‌كه بوون.
درەنگانی شەوی رابردوو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی به ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا و تاوتوێی پێشهاته‌كانی بواری سیاسی و ئه‌منیه‌كانی كرد، جگه له تاوتوێكردنی دۆسیه‌ی بودجه‌ی فیدڕاڵی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نیازه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بكات به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رۆکوه‌زیران روونكردنه‌وه‌یه‌كی وردی له‌باره‌ی ئه‌و میكانیزمانه خسته‌ڕوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی فیدڕاڵی داڕێژراون و هه‌وڵی گونجانی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا داوه، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا كه بانكی ناوه‌ندی عێراق دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ بانكی فیدڕاڵی ئه‌مریكا له ئیستانبوڵ ئه‌نجامیدا.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی بانكی ناوه‌ندی پێشكه‌شیان ده‌كات له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی دارایی و بانكیدا دێنه ئاراوه".