ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و مەکگۆرک
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و مەکگۆرک

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و مەکگۆرک

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان سوودانی و مەکگۆرک
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا، تاووتوێی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و به‌غداد، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ـی كانوونی دووه‌می 2023، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایداهاتووه‌، “محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق و برێت مەکگۆرک، رێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا، تاووتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمه‌ریکا، هه‌روه‌ها شێوازەکانی پتەوکردن و گەشەپێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاکاندا كرد، بەشێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و ئەمه‌ریکادا بێت”.

له‌ دیداره‌كه‌دا سوودانی ئاماژه‌ی به‌ توانای هێزە ئەمنییە عێراقییه‌كان كرد، بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئەو سەقامگیریەی کە لەسایەی قوربانیدان لەسەر خاکی عێراقدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

لە بەرامبەردا مەکگۆرک پشتگیری وڵاتەکەی دووپاتکردەوە، بۆ سەرخستنی حکومەتی ئێستای عێراق، هه‌روه‌ها بەردەوامی ئه‌مه‌ریكا لە پێشكه‌شكردنی راوێژ بە هێزە عێراقییەکان لە شەڕی دژی داعش، پێداگری ئیدارەی ئەمه‌ریکا به‌ رێككه‌وتنی ستراتیژی، چاکسازییەکانی حکومەتی عێراقی لە بواره‌كانی وزە، ژێرخانی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

لە دیدارەكه‌دا هەر یەک لە ئامۆس هۆشتاین، رێکخەری سەرۆکایەتی تایبەت بەژێرخانی ئابووری جیهانی و ئاسایشی وزە و هه‌روه‌ها ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لەعێراق ئامادەیبوون.