ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیماڕات بڵاوکرایەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیماڕات بڵاوکرایەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیماڕات بڵاوکرایەوە

شوبات 12, 2023 16:15
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیماڕات بڵاوکرایەوە
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-02-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شاری دوبەی لە ئیمارات, لەگەڵ شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەمەد بن راشد، جێنشینی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیمارات تاوتوێ کرا.

ئەوەش هاتووە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم کرد، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان.

لەلای خۆیەوە شێخ محەمەد بن راشد، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێم دەربڕی و خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە.