مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كۆبوونه‌وه و تیایدا رێكه‌وتن له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و به‌رده‌وامیدان و درێژه‌دان به كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش و گه‌یشتن به حاڵه‌تێكی یه‌كگرتوو له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وتدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ـی تەمووزی 2022، له كۆشكی حكومی له‌به‌غداد مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕال كۆبووەوه، له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوی دۆسییه نیشتمانییه‌كان و ئه‌و پرسانه كرا كه بۆ ژیانی هاووڵاتیان گرنگن، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و رێگه‌كانی به‌رده‌وامیدان به كاری هاوبه‌ش له نێوان هه‌ولێر(ئەربیل) و به‌غداد تاوتوێكران، به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه ئاسایشی خۆراک بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات و به‌رده‌وامی به دابینكردنی شایسته‌كانیان بدات و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌یان بۆ گه‌ره‌نتی بكرێت.
ئەوەش هاتووە، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی ئه‌منیی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی فیدڕاڵ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و گرنگی به‌رده‌وامیدان به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه كرا، ئه‌مه‌ش له‌پێناو دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی جارێكی دیكه نه‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق.
هاوکات، رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم و به‌رده‌وامیدان و درێژه‌دان به كاركردن له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش و گه‌یشتن به حاڵه‌تێكی یه‌كگرتوو له به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی نه‌وتدا، به شێوه‌یه‌ک كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت.
له كۆتاییدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی كاركردن به گیانی یه‌ك تیمی و گرنگیدان به شته هاوبه‌شه‌كان كرده‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشچوون بۆ گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه دابینبكات.