ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران

بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-08-2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بۆ بەغداد و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، خستەڕوو.

سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکاندا، هەڵوێستی هەرێم دووپاتکردەوە بۆ چارەسەکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە لە سەر بنەمای دەستوور.

هەردوولا رێککەوتن لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ لە نێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوبەش کە لە بەرژەوەندی هەموو هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.

پاشان حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیریی و لاوان، پوختەیەکی دەربارەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی ئەرمەنستان و دیدار و کۆبوونەوە و چالاکییەکانیان لەو وڵاتە خستەڕوو.

هەروەها شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە باسی لە سەردانی شاندی سەربازی هەرێم بۆ هەریەک لە شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا كرد.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا، بەرپرسانی هەردوو وڵات، جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە کردەوە.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی، لە هەمانکاتدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە کردەوە، کە دەستی پێکردووە و لە هەنگاوە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمە.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی پوختەیەک سەبارەت بە داوا ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، لە دژی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و گاز لە هەرێم و رێكکارەکانی حکومەتی هەرێم لە رێگەی ئەو لێژنە یاساییەی بۆ ئەم بابەتە راسپێردراوە.

ئەم بڕگەیە لەلایەن ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران خرایەڕوو، تیایدا ئاماژە درا بەو بنەما دەستووریانەی هەرێم پشتی پێ بەستوون لە داکۆکیکردن لە دەسەڵات ومافە دەستوورییەکانی هەرێم، هەروەها ئەو هەوڵانەش خرانەڕوو کە لەمبارەیەوە ئەنجامدراون.

ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای دەستخۆشی، هەڵوێستی خۆی دووپاتکردەوە کە هەرێم بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش کە لە خزمەتی هەموو لایەک و لە چوارچێوەی دەستووردا بێت.