ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی کازمی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی کازمی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی کازمی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی کازمی لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال سەردانی هەولێر(ئەربیل)ـی کرد و لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێم کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و مستەفا کازمی:

بارەگای بارزانی، رۆژی دووشەممە 03-10-2022، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە. مەسعود بارزانی ئەمڕۆ لە سەڵاحەدین پێشوازی لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

بارەگای بارزانی راشیگەیاندووە، “لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكانی ئەو پرۆسە ئاڵوگۆڕكران؛ هەروەها جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پشتبەستنی لایەنەكان بە دیالۆگ و لە یەکتر تێگەیشتن”.

باس لەوەشکراوە، “لە بەشێكی دیکەی كۆبوونەوەکەدا ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و هاوئاهەنگی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغداد بە تایبەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەركردنی سەقامگیری تاوتوێكران”.

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مستفا کازمی:

رۆژی دووشەممە 03-10-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و ‏پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى، تاوتوێ كران.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە پێويسته‌ رێز ‏له‌ سه‌روه‌ريى عێراق بگيرێت و ره‌تيانكرده‌وه‌ عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى ‏يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌ هه‌رێمييه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و ‏هه‌رێم پابه‌ندن به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ‏به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ‌ ئه‌و وڵاتانه‌.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی:

ئەمڕۆ دووشەممە 03-10-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی کرا.

هاوکات، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی بەردەوامبوونی گفتوگۆ كردەوە بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان.

ئاماژە بەوەشدرا، ژماره‌یه‌ک بابەتی تایبەت بە گوزەرانی هاووڵاتییانی هه‌رێم تاووتوێ کران و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی، پێویستە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بە سەرجەم پێکهاتەکانەوە و ماف و شایستە دەستوورییەکانیان لە سەرتاسەری وڵات، بە هەرێمەوە، لە پێشینەی کارەکاندا بێت.

هەروەها جەخت لە پێویستیی بەردەوامبوونی كۆبوونەوە هاوبەشەكان و مامەڵەكردن بەشێوەیەکی جیددی لەگەڵ هەموو دۆسییەکان و رەخساندنی هەلومەرجی باش بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە کرا، كە ببێتە هۆی چارەسەرەکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.

راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق:

هاوکات، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند، لە دیدارەکەی کازمی و مەسعود بارزانی باس لە “گرنگی پشتبەستن بە گفتوگۆی نیشتمانی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان کرا بۆ دەربازبوون لەو بنبەستە سیاسییەی کە کاریگەری لەسەر دۆخی گشتیی عێراق داناوە و هەڕەشەی تێکدانی سەقامگیری دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی کازمی ئەوەشی دووپاتکردەوە، هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغداد لە چەند بابەتێک کردەوە، لەوانە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستدرێژییە بەردەوامەکان بۆ سەر خاکی عێراق لەگەڵ رێگرتن لەوەی لە خاکی عێراقەوە هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ بکرێت.