لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە هەڵبژێردران.
بەپێی زانیارییەکان، ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەمانەن:
فازڵ میرانی
فوئاد حوسێن
هۆشیار زێباری
ئازاد بەرواری
مەحمود محەمەد
رێبوار یەڵدا
کەمال کەرکوکی
زەعیم عەلی
سیداد بارزانی
ھێمن ھەورامی
پشتیوان سادق
ھیوا ئەحمەد مستەفا
سەربەست لەزگین
زاگرۆس فەتاح
نەوزاد هادی
ئامینە زیکری
عەلی حوسێن
پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 3ـی ئهم مانگه، كۆنگرهی 14ـی خۆی دوای 12 ساڵ دواكهوتن بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەست، تیایدا جارێكی دیكه مهسعود بارزانی به سهرۆکی حیزبەکە ههڵبژێردرا و دواتریش ههریهكه له نێچیرڤان بارزانی و مهسرور بارزانی به سهرۆک ههڵبژێردران.
دواتر ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردران. ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی 51 ئەندامن، لەگەڵ نۆ ئەندامی یەدەگ، هەرچەندە چوار کوردی ئێزدی خۆیان هەڵبژاردبوو، بەڵام هیچیان دەرنەچوون. بۆیە دوای هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، مەسعود بارزانی داوای کرد کوردێکی ئێزدی بکرێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی.