زانکۆی سەلاحەدین روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆیەک دەدات
زانكۆی سه‌لاحه‌دین لە روونکردنەوەیەکدا هه‌واڵی ژماره‌یه‌ک په‌یج و شوێن له‌باره‌ی "ئەگەر قوتابی لە تاقیکردنەوەکانیدا بکەوێتە خولی دووەم، زانکۆ بۆ هەر وانەیەک بڕە پارەیەک لە قوتابی وەردەگرێت"، به‌ناڕاست له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و ره‌تی ده‌كاته‌وه بڕیاری له‌م شێوه‌یه درابێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێرـەوە
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەداخەوە لە هەندێک پەیج و ئەکاونتی نابەرپرس و فەیک، وا بڵاوکراوەتەوە ئەگەر قوتابی لە تاقیکردنەوەکانیدا بکەوێتە خولی دووەم، زانکۆ بۆ هەر وانەیەک بڕە پارەیەک لە قوتابی وەردەگرێت.
لێرەوە دڵنیایی دەدەین کە ئەم هەواڵانە دوورن لە راستی، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە سەرۆکایەتی زانکۆ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی لە سەروبەندی تاقیکردنەوەکان قوتابی بەو پەڕی ئاسوودەییەوە دەست بە تاقیکردنەوەکانی بکات.
راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر