ئهمڕۆ هەینی، سکرتێری گشتیی ناتۆ گومانی هاوپەیمانییەکەی سەبارەت بە متمانەی چین پهیوهست بە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا دەربڕی.
جێنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسی (ناتۆ) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە تالینی پایتەختی ئیستۆنیا، لەسەر ئەو بەڵگەنامەیەی وەزارەتی دەرەوەی چین بڵاویکردوەتەوە، رایگەیاندووە، “متمانەیەکی گەورە” بە پەکین نییە.
وتیشی، سەبارەت بە پێشنیارەکانی چین، متمانەیەکی ئەوتۆ بە چین نییە، چونکە ئەو لەشکرکێشی نایاسایی رووسیای بۆ سەر ئۆکرانیا شەرمەزار نەکرد، چەند رۆژێک پێش لەشکرکێشیەکە رێککەوتنی هاوبەشی بێسنووری لەگەڵ رووسیا واژۆکرد.
سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی لهوهشكرد، ناتۆ ئاماژەکان دەبینێت کە چین بیر لە پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی دەکاتهوه بۆ رووسیا، هەروەها وتی، “ئێمە لە نزیکەوە بەدوای چینداین و ئاماژەکانمان دەستنیشانکردووە کە بیر لە دابینکردنی چەک بۆ رووسیا دەکاتەوە، ئەمە هەڵەیەکی گەورە دەبێت”.