مەسک بەبڕی “4 ملیار” دۆلار پشکی لە تێسلا دەفڕۆشێت

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بەبڕی 4 ملیار دۆلار پشکی لە کۆپانیاکە دەفڕۆشێت.

ئەم هەنگاوەی مەسک دوای ئەوەدێت، کە هەفتەیەک لەمەوبەر دەوڵمەنترین پیاوی جیهان مەسک کۆمپانیای تویتەری بەبڕی 44 ملیار دۆلار کڕیەوە.

جێی باسە، لێژنەی دارایی و بۆڕسەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، مەسک بۆ کڕینی تویتەر بڕی 19.5 ملیۆن پشکی لە کۆمپانیای تێسلا فڕۆشت کە بەهای پشکەکان بە گشتی دەکاتە 3.95 ملیار دۆلار.