مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات

مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کە پێکهاتوون لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و رێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا. بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەیشتن بە چارەسەر رێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە.