مەسعود بارزانی و جێنین پلاسخارت رێککەوتننامەی شنگال تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی و جێنین پلاسخارت رێککەوتننامەی شنگال تاوتوێ دەکەن

مەسعود بارزانی و جێنین پلاسخارت رێککەوتننامەی شنگال تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسعود بارزانی و جێنین پلاسخارت رێککەوتننامەی شنگال تاوتوێ دەکەن
0

لایک

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەددین لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرایەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی لەبارەی سەردانەکەی پلاسخارت:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جنین پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدرال لەبارەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان کرایەوە.

بارودۆخی سیاسی ھەرێم تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و پەیوەست بە بابەتی هەڵبژاردن، سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە بەلای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەڵبژاردن بنەماو پڕەنسیپێکی نەگۆڕە بۆ شەرعیەت و حوکمڕانی و، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بەڕێوەبچیت. جەختیشی لەوە کردەوە کە دەبێ ڕەچاوی ئیرادە و بەرژەوەندیی پێکھاتەکان بکرێت و بۆ بابەتی مافەکانیان لە ھەڵبژاردن نابێت لە دەرەوەی ئیرادەی پێکھاتەکان ھیچ شێواز و فۆڕمۆڵێک بەسەر پێکهاتەکانی کوردستان بسەپێندرێت.