مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەکات

مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەکات
0

لایک

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی بەستنی 9ـهەمین کۆنگرەی حزبی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری و 43ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەکە پیرۆزبایی لە یونادم یوسف دەکات.

دەقی پەیامەکەی بارزانی بۆ سكرتێری بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشووری:

بەڕێز یونادم یوسف كەنا سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری

بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین كۆنگرەی حزبەكەتان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری و، هەروەها چل و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی دیموكراتی ئاشووری دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

هیوادارم بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكەتان خزمەتی زیاتری تەبایی و فرەلایەنی كوردستان بكات و برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان قووڵتر ببێتەوە. حزبەكەتانیش لە ئەرك و چالاكییەكانیدا پێشكەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

مسعود بارزانی

١٢ـی نیسانی ٢٠٢٢