مەسعود بارزانی: سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاکان بەزاندنی هێڵی سوورە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی: سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاکان بەزاندنی هێڵی سوورە

مەسعود بارزانی: سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاکان بەزاندنی هێڵی سوورە

بارزانی: سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مەسعود بارزانی: سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاکان بەزاندنی هێڵی سوورە
0

لایک

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكی بۆ رای گشتی له‌باره‌ی سووكایه‌تیكردن به‌ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ عێراق و سووتاندنی باره‌گای پارتی بڵاوكرده‌وه‌.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراستی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، “سووكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان بە هیچ شێوەیەك قبووڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سوورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سووكایەتیە دەكەین كە شەوی رابردوو لەلایەن كەسێكەوە بە مەرجەعیەت كراوە. ئەو جۆرە هەڵسوكەوتە ناشیاوانە هیچ پەیوەندییان بە گەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە نیە. كوردستان خاوەنی فەرهەنگی بەرزی پێكەوەژیانە و، سووكایەتیكردن بە رەمز و موقەدەساتی خەڵك لە ناو فەرهەنگی گەلی كوردستان هیچ كات جێگەی نەكردووەتەوە و جێگەی نابێتەوە.

بارزانی لە پەیامەکەیدا ئەوەشی راگەیاندووە، “گەلی كوردستان ڕێز و پێزانینێكی زۆری بۆ مەرجەعیەت هەیە و پەیوەندیی مێژوویی و دۆستایەتی و هاوسۆزیی نێوان بارزانیی نەمر و ئایەتوڵڵا حەكیم و شەهید سەدر گەواهیە بۆ ئەو پەیوەندیی و دۆستایەتیە دێرینە. ئەو كەسەش كە سووكایەتی كردووە لەلایەن یاساوە گیراوە و سزای تاوان و زێدەڕۆیی خۆی دەداتەوە.
هەروەها زۆر بە توندی ئیدانەی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەكەین كە ئەوە بۆ دووەمین جارە لەلایەن كۆمەڵێك تێكدەر و شكستخواردوو ئەنجام دەدرێت و ئەمە بەڵگەیە لەسەر بوونی پاشاگەردانی و نەبوونی سەقامگیری و ئاسایش و لە راستیدا ئەو گرووپانەش جگە لە خەراپەكاری و تێكدان و ئاژاوە هیچی تریان لەدەست نەهاتووە.

مسعود بارزانی

28ی ئاداری 2021