مەسعود بارزانی: ئەوەی بەلای پارتییەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتییانە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسعود بارزانی: ئەوەی بەلای پارتییەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتییانە

مەسعود بارزانی: ئەوەی بەلای پارتییەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتییانە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مەسعود بارزانی: ئەوەی بەلای پارتییەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتییانە
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە 02-07-2022، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە. بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا وتی، “ھەموو پێداگری و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیریی و گوزەرانی ھاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات”.

بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتیکردووەتەوە، “گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی رەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستوور و رەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان رەنگبداتەوە”.

دەقی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی:

سەرۆک بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە

رۆژی شەممە 2ـی تەمموزی 2022 لە سەلاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوویەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین ھەنگاو و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021ـی عێراق و ئەنجامەکانی، ئاماژەی بەوە دا کە ھەموو پێداگری و ھەوڵی پارتی لە پڕۆسەی دوای هەڵبژاردن بۆ ئەوە بووە کە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان خزمەتی سەقامگیری و گوزەرانی ھاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان بکات.

سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە گۆڕانکارییە سیاسیەکان و هاوکێشەکان ھەر چۆنێک بن ئێمە خاوەنی دۆزێکی رەواین و پێمانوایە کە دەبێ گرفتەکان لە رێگەی پابەندبوون بە دەستوور و رەچاوکردنی ھەر سێ پڕەنسیپی شەراکەت و تەوافوق و تەوازن چارەسەر بکرێت و ئەم پڕەنسیپانە دەبێ لەسەر کاری حکومەتی داھاتوو و ھەموو کوتلە سیاسیەکان رەنگبداتەوە، سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپاتکردەوە کە پارتی لەگەڵ ناکۆکی و قووڵبوونی قەیرانەکان نییە بەڵکو ئەوەی بەلایەوە گرنگە پاراستنی مافە دەستورییەکان و کەرامەتی ھاووڵاتییانە.

ھەر لەو دانیشتنەدا سەرۆک بارزانی لە پێناو باشتربوونی ئەرک و کاری نوێنەرانی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامۆژگاری و بەرچاوڕوونی پێویستی خستەڕوو، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق خۆیان بە خزمەتکاری ھاووڵاتییان و دەنگدەران و خۆیان بە بەرگریکاریی مافەکانی خەڵک بزانن و کرداریان زیاتربێ لە قسەکردن.