مەسرور بارزانی یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکتۆنی هەرێمی کوردستانی راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • مەسرور بارزانی یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکتۆنی هەرێمی کوردستانی راگەیاند

مەسرور بارزانی یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکتۆنی هەرێمی کوردستانی راگەیاند

شوبات 22, 2023 15:50
مەسرور بارزانی یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکتۆنی هەرێمی کوردستانی راگەیاند
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم یەکەم پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکتۆنی هەرێمی راگەیاند، کە بەشێكه‌ لە کارنامەی حکومەت لە بواری بەدیجتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

مەسرور بارزانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، “لە چوارچێوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە حکومەت پێشکەشیان دەکات، ئێمە ئێستا پرۆژەی E-Visa (ڤیزای ئەلیکترۆنی)مان خستووەتە بەردەست”.

سەبارەت بە ئامانجی دامەزراندنی ئەم پرۆژەیە، مەسرور بارزانی روونیکردەوە، کە ئەم پرۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە مەبەستی گەشتوگوزار یان وەبەرهێنان سەردانی هەرێم بکەن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، لەرێگەی ئەم پرۆژەیەوە سەردانیکەرانی هەرێم دەتوانن بە ماوەیەکی کورت بە ئۆنلاین ڤیزاکەی خۆیان وەربگرن.

بارزانی دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری کرد لەپای ئەوەی، خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانیان لە پێشینەی کارەکانیاندایە و پابەندن بە کارنامەی وەرچەرخانی دیجیتاڵییەوە.

En az 10 karakter gerekli