مەسرور بارزانی گەیشتە بەغداد

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی 1ی 2023مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت، گەیشتە بەغداد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە بەغداد، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک کۆمار لەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبووسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.

هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.