مەسرور بارزانی گەیشتە ئیماڕات

مەسرور بارزانی گەیشتە ئیماڕات

شوبات 12, 2023 12:23
مەسرور بارزانی گەیشتە ئیماڕات
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە 12-02-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی حكومى گه‌یشته‌ ئیمارات بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە رۆژانی 13- 15 شوبات بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.

لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لـە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکومی تیایدا بەشدار دەبن.