مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەكاتەوە

مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەكاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەكاتەوە
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان ئاراسته‌ی موسڵمانانی هەرێم و عێراق و جیهان ده‌كات و له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند، داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن و “جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت“.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جه‌ژنی قوربان:

بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی  ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم رۆژانی جەژن، بە شادی و ئاسوودەیی بەسەر ببەن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەداخەوە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەم رۆژانەدا لە بەرزبوونەوەدایە، بۆیە داوا لە هاونیشتمانییان دەکەم، رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان لە بەرچاو بگرن.

جەژنتان پیرۆز بێت و خوای مەزن کوردستان بپارێزێت 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

8ی تەمووزی 2022