مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیامێکی لەبارەی هێرشی چەکداری بۆ سەر ژمارەیەک هاووڵاتی لە رێگەی شارۆچکەی نوسایبین لە ماردین بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەترایگەیاندووە، “بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە”.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:
بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگاری ماردین، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون.
شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەمی 2023) لەسەر رێگەی نوسایبینـی سەر بە پارێزگای ماردین هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.