مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان دەکات لە عێراق
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان دەکات لە عێراق

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان دەکات لە عێراق

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یۆنان دەکات لە عێراق
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلەمانۆس، باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق کرد و گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یۆنان و هەرێم لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە کە “لە دیدارەکەدا کە بەڕێز ستاڤرۆس کریمیس کۆنسولی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونمان لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنمان لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و یۆنان”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی یۆنان ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان هەرێم و یۆنان کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و خوێندندا.