مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەم 17-11-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری دهۆک، پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی حکومەتی نوێی عێراق.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە شاندێکی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغداد بکات بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەی دەستووردا.