مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی کرد و دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی کرد و دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی کرد و دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەللاوی کرد و دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
0

لایک

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی کرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، پێشوازی له‌ ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی كرد و تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا بارودۆخی گشتیی، دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کردووه‌.