مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە ئیمانوێل ماکرۆن بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری فەرەنسا کرد.
مه‌سرور بارزانی لە پەیامێکیدا لەسەر هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر پیرۆزبایی لە ماکرۆن کرد و رایگەیاند “گه‌رمترین پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی دووباری هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ت لێده‌كه‌م”.
وتیشی، “چاوم له‌وه‌یه به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا بده‌ین”.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئیمانوێل ماکرۆن توانیی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا بەسەر مارین لوپێنی رکابەریدا سەربکەوێت.