مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکات
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە توویتێکدا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، کاندیدی براوەی دیموکراتەکان دەکات.

بارزانی دوای ئەوەی جۆ بایدن بە شێوەیەکی نافەرمی سەرکەوتنی خۆی راگەیاند، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە کە تێدا دەڵێت:

“پیرۆزبایی لە بەڕێزان جۆ بایدن و کەمالا هاریس دەکەم. بە ئومێدی درێژەدان بە هەماهەنگیی بەهێزی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان. هاوبەشیی و پەیوەندیی نێوان هەردوولامان زۆر گرنگە لە پێناو سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە”.

شایەنی باسە میدیاکانی جیهان بەر لە راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان، جۆ بایدن-یان وەکو ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.