مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات
0

لایک

بەبۆنەی متمانەپێدان بە کابینەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق قسەی کرد و رایگەیاند، “دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لەپێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لەبری ململانێ و رووبەڕووبوونەوە”.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی لە محەمەد شیاع سوودانی:

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، ئەمشەو پیرۆزباییم لە سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی کرد بەبۆنەی متمانەپێدانی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

هیوای سەرکەوتنمان بۆ سەرۆکوەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و ڕووبەڕووبوونەوە. وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە.