مەسرور بارزانی: پشتگیریی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم بۆ بەهێزکردنی متمانە لەنێوان هەولێر و بەغداد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: پشتگیریی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم بۆ بەهێزکردنی متمانە لەنێوان هەولێر و بەغداد

مەسرور بارزانی: پشتگیریی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم بۆ بەهێزکردنی متمانە لەنێوان هەولێر و بەغداد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسرور بارزانی: پشتگیریی محەممەد شیاع سوودانی دەکەم بۆ بەهێزکردنی متمانە لەنێوان هەولێر و بەغداد
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ پیرۆزباییم له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كرد.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پشتیوانی لێ ده‌كه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی گشتگیر، كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا كار بكات و متمانه‌ی راسته‌قینه‌ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌هێز بكات.

له‌ تویتێكی دیكه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم نووسیویه‌تی: ئه‌م حكومه‌ته‌، ده‌بێت پشتیوانی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و به‌ گیانی هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ كار بكات و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بێت، كه‌ به‌ ئومێدی داهاتووییه‌كی باشتره‌.

دوێنێ له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، دوای زیاتر له‌ ساڵێک له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له‌ عێراقدا، له‌تیف ره‌شید، وه‌ک سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌ویش نامه‌ی راسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راده‌ستی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرد.