مەسرور بارزانی: پزیشکی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی: پزیشکی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە

مەسرور بارزانی: پزیشکی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسرور بارزانی: پزیشکی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداریکرد لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی هەولێر(ئەربیل)ـی پزیشکی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەمیانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی کرد و رایگەیاند کە ئاستی زانکۆکانی هەرێم بەرزبووەتەوە، وە بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی خوێندن و پەروەردە دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، پەسەندکراوە.

مەسرور بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی هەولێری پزیشکی وتارێکی پێشکەش بە قوتابیان کرد وتی، “ئێوە کە دەبنە پزیشک هیوادارم و دڵنیام لە ئاست پیشەکەتان و سوێند خواردنەکەتان دەبن، پزیشکی پیشە و ئەرکێکی زۆر پیرۆز و مرۆڤانەیە، کە پێویستە بەر لە هەر شتێک ئامانجەکەی رزگارکردنی ژیانی خەڵک و پاراستنی تەندروستیان بێت، لەگەڵ دەرچوونتان لە زانکۆ قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانتان کۆتایی دێت، بەڵام فێربوون کۆتایی نایەت، چونکە فێربوون پرۆسەیەکی بەردەوامە”.

هەر لە وتارەکەدا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی کوالیتی زانکۆکانی هەرێم بارزانی وتی، “لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پەرەپێدانی ئاستی زانستی و ئەکادیمی و زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانمان، دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەسند کرد، ئەم دەستەیە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالیتی خوێندن و پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی رابردوو شایەتی ئەوەین، کە ئاستی زانکۆکانمان بەرز بووەتەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین رکابەری لەگەڵ زانکۆکانی جیهانیدا بکەین، بە پێویستمان زانی ئەو دەستەیە دابمەزرێنین، بۆ ئەوە زانکۆکانمان لەسەر ئاستی جیهان پلەکانیان بەرزببێتەوە و ئاستی خوێندن لە هەرێم بەرز بکەینەوە”.

هاوکات وتیشی: “دەزانم کە بواری تەندروستی لە کوردستان کێشە و گرفتی هەیە، بۆیە یەکێک لەلایەنە گرنگەکانی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، چاکسازیکردنە لە بواری تەندروستی و باشترکردنی کوالیتی نەخۆشخانەکان و چاکسازیکردنە لە هاوردەکردن و پشکنین و هاوردەکردنی دەرمان”.