مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەدان

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەغداد لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11-01-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە بەغداد، لە وێسگەی یەکەمی سەردانەکەیدا سەرۆکی حکومەت لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

دوای گەیشتی بۆ بەغداد بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاند، "گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ به‌غداد و ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی باشتر و پرشنگدارتر بۆ گه‌له‌كه‌مان بونیادبنێین".

پێشتر نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، مەسرور بارزانی لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆککۆمار لەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەمەد حەلبووسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فائق زێدان کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت. آص