مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی: قەیرانی سیاسی لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی: قەیرانی سیاسی لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت

مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی: قەیرانی سیاسی لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبووسی: قەیرانی سیاسی لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سیاسی عێراق کراوە و هەردوولا داوایانکرد قەیرانی سیاسی لەرێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمڕۆ پێشوازیمان لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراقمان تاوتوێ کرد”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “جەختمان لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندی هەمو پێکهاتەکانی عێراق بێت کردەوە.”