مەسرور بارزانی و لەتیف ڕەشید جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم کردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی و لەتیف ڕەشید جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم کردەوە

مەسرور بارزانی و لەتیف ڕەشید جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم کردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی و لەتیف ڕەشید جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم کردەوە
0

لایک

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی 01ـی 2023 لە بەغدا لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێم کردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە چوارچێوەی  سەردانەکەی بۆ بەغداد له‌گه‌ڵ لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ بەشێوەیەکی بنەڕەتی و بەپێی دەستوور کرا.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.