مەسرور بارزانی و لەتیف رەشید چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی و لەتیف رەشید چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و لەتیف رەشید چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مەسرور بارزانی و لەتیف رەشید چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکەن
0

لایک

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە داڤۆس لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە و باسیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور کرد.

رۆژی سێشەممە 17ـی کانوونی دووەمی 2023، مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە داڤۆس له‌گه‌ڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆڕبەندەکەدا 52 سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیران و 600 گەورە بازرگانی جیهانی بەشدارن و پێشهاتە ئابووری و سیاسییەکانی جیهان تاوتوێ دەکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کرا.

کۆڕبەندەی داڤۆس بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرووی 250 پانێڵ بەڕێوەدەچن. لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانى و لەتیف رەشید، د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەبوو.