مەسرور بارزانی: هۆکارى هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر پرسى وزەیە
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • مەسرور بارزانی: هۆکارى هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر پرسى وزەیە

مەسرور بارزانی: هۆکارى هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر پرسى وزەیە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
مەسرور بارزانی: هۆکارى هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر پرسى وزەیە
0

لایک

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاند؛ هێرشە مووشەکییەکەى ئێران بۆ سەر هەولێر(ئەربیل)ـى پایتەخت پەیوەندیی بە پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق و پرسی بەرهەمهێنانى وزەوە هەبووە لە هەرێم، داواى کرد لێکۆڵینەویەکى نێودەوڵەتى لەو رووداوە بکرێت.

ئەمڕۆ سێسەممە 29-03-2022، لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی کۆڕبەندی جیهانى بۆ حکومەتەکان کە تایبەت بوو بە پرسی دۆخى جیهان لەپاش قۆناخى نەوت کە ئەمڕۆ لە شاری دوبەی ئیماڕات دەستیپێکرد.

مەسرور بارزانی لەمیانی قسەکردن لەبارەی دۆخی هەرێم رایگەیاند، دەمێکە هەرێم قوربانی ئەو هێرشانەن کە دەکرێتە سەری لەلایەنى جیاوازەوە و وتی، “هێرشى مووشەکى ئەم دواییەى سەر هەولێرى پایتەخت بۆ گوشار دروستکردن بوو لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق کە بە ویستى کۆمارى ئیسلامیى ئێران نییە”.

بارزانی وتیشی، “هۆکارێکى دیکەى ئەو هێرشە مووشەکییە پرسى وزەیە، هەرێمى کوردستان لە هەوڵى دۆزینەوە و پەرەپێدانی زیاترى کێڵگەى نەوت و گازى سروشیتی دایە، ئەوەش لەبەرژەوەندیى ئێراندا نییە”.

سەرۆکى حکومەتى هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، “پاساوەکانى ئەو هێرشە راست نین و شوێنى بۆردوومانکراو ماڵى سەرمایەدارێکە، داوا دەکەم لێکۆڵینەوەیەکى نێودەوڵەتى لەو بۆردوومانە بکرێت، داوا دەکەین لایەنى ئێرانى سەردانى شوێنى بۆردوومانەکە بکات”.

مەسرور بارزانى راشیگەیاند، “پێناسەى مەترسی بەگوێرەى شوێنەکان جیاوازە و مەترسى جیاواز هەیە، دەستوەردانى زۆر لە ناوچەکەمان هەیە، نادادى دەبینین و کاردانەوەى هەیە، ئەوە دۆخەکە بەرەو مەترسیداربوون دەبات”.