سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگهیاند، “كاری زیاتر بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دەکەین، هەموو توانایەک بۆ دەستەبەرکردنی باشترین پەروەردە دەخەینەگەڕ”.
ئهمڕۆ پێنجشهممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە شاری هەولێر(ئەربیل) بەشداری لە پڕۆگرامی سکۆلەرشیپی هاوبەشی کۆمپانیای گەنەل ئەنەرجی و زانکۆی ئەمریکی- کوردستان لە دهۆک کرد و له وتارێكدا رایگهیاند، پێویستە دەرچووان خۆیان لەگەڵ ئابوورییەکی ئاڵۆز بگونجێنن و بیرۆکەکانیان بکەن بە بەرهەم.
ئاماژهی بهوهشكرد، “كاری زیاتر بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دەکەین، هەموو توانایەک بۆ دەستەبەرکردنی باشترین پەروەردە دەخەینەگەڕ، دەبێت لە کەرتی پەروەردە سوود لە تەکنەلۆجیای نوێ وەرگرین و دڵنیاببینەوە قوتابخانەکان دەتوانن نەوەی داهاتوو ئامادەبکەن”.
مەسرور بارزانی وتیشی، “مامۆستایان قارەمانەکانمانن و تەنیا زیادکردنی مووچە بۆ ئەوان بەس نییە، بەڵکو توانای زانستی دامەزراوەکانی خوێندن، کوالێتی و توانای مامۆستایان بەرزدەکەینەوە، تاوكو توانای داراییمان باشتربێت، هاوکاری زیاتری مامۆستایان و قوتابیان دەکەین”.