مەسرور بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دوو فەرمانی گرنگی دەرکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • مەسرور بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دوو فەرمانی گرنگی دەرکرد

مەسرور بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دوو فەرمانی گرنگی دەرکرد

شوبات 21, 2023 17:53
مەسرور بارزانی لە رۆژی زمانی دایک دوو فەرمانی گرنگی دەرکرد
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد، ئەمانیش بریتین لەوەی کە لەمەودوا ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێم نیشتەجێن پێویستە فێری زمانی کوردی بکرێن و سەرجەم شوێنە حکومی، ناحکومی، بازرگانی، گەشتیاری و کۆنسوڵگەری وڵاتانیش پێویستە رێنماییەکانیان بەزمانی کوردیش هەبێت.

لە فەرمانی یەکەمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمدا هاتووە، “لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن”.

له‌ فه‌رمانی دووه‌میشدا کە ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکانی هه‌رێم کراوە بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە زمانی کوردی، هاتووە، “پاڵپشت به‌ یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نوسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کۆنسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت”.

ئاماژەی بەوەشکراوە، هەروەها لە هۆتێل، شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.

En az 10 karakter gerekli