مەسرور بارزانی لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم کرێکارانی جیهان دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • مەسرور بارزانی لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم کرێکارانی جیهان دەکات

مەسرور بارزانی لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم کرێکارانی جیهان دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
مەسرور بارزانی لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم کرێکارانی جیهان دەکات
0

لایک

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە بڵاویکردووەتەوە، تیایدا پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی جیهان دەکات.

ده‌قی په‌یامەکەی مه‌سرور بارزانی:

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكاران، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كرێكارانی كوردستان و سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان ده‌كه‌م.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بایه‌خ و ڕێز و پێزانینەوە، لە‌ ڕۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی كرێكارانی کوردستان له پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و پابەندبوونی خۆی، بە پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ده‌ستەبه‌ركردنی ژیانێکی باشتر و هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر و تەندروستتر، دووپات دەکاتەوە.

پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانیی كرێكاران.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان